نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعەکان لە عێراق، له گوتاری هه‌ینیدا داوای زوو پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی و كاركردنی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كرد.
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی له گوتاری هه‌ینی له مزگه‌وتی نه‌جه‌ف راگه‌یێندراوی عه‌لی سیستانی خوێنده‌وه و رایگه‌یاند باشترین رێگەی ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له پشێوی و شه‌ڕی ناوخۆ، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بڕیاری گه‌ل به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ئەمەش دوای داڕشتنی یاسای هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی ته‌واوی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ و دانانی میكانیزمی چاودێریی كارا بۆ سه‌رجه‌م قۆناخه‌كانی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعەکان لە عێراق راشیگه‌یاند: "تێبینی كراوه تاوه‌كو ئه‌مڕۆش ئاسته‌نگ دروستده‌كرێت بۆ په‌سندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و قوڵبوونی گرژییه‌كان به‌هۆی چه‌ند مادده‌یه‌كی سه‌ره‌كی.
لێره‌دا جه‌خت له گرنگی خێراكردن ده‌كه‌ینه‌وه له په‌سه‌ندكردنی یاساكه به‌گوێره‌ی خواستی ده‌نگده‌ران، به پێچه‌وانه‌وه قه‌یرانه‌كه تێناپه‌ڕێت.
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی پێیوایە، ئه‌گه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو په‌سه‌ندبکرێت ئەوا رۆڵی ده‌سته‌بژێری بیرمه‌ندان و كه‌سایه‌تیی لێهاتوو و كارامه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر دێت.
ئەو وتانەی نوێنەری مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەکانی عێراق لەکاتێکدایە، سەرەڕای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامییان هەیە، خۆپیشاندەرانیش داوادەکەن کەسێکی بێلایەن ببێتە جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی کە سەربەخۆ بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.