ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20/12/2019، باره‌گاى بارزانى پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌ده‌بدۆست (ئه‌حمه‌د حاجی مه‌ولوود)مان پێ گه‌یشت".
ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌ى باره‌گاى بارزانى:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د حاجی مه‌ولود
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی رۆژنامه‌نووس و ئه‌ده‌ب دۆست(ئه‌حمه‌د حاجی مه‌ولود)مان پێگه‌یشت.
خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د حاجی مه‌ولود، له رۆژنامه‌ی(خه‌بات) رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بوو له خزمه‌تکردنی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کوردی.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌ی و خزم و دۆست و نوسه‌ران و رۆژنامه‌ی(خه‌بات) ده‌که‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
خودای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بکات.
انالله و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
۲۰ـی۱۲ـی۲۰۱۹
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.