دوو برا له شارۆچكه‌ی مه‌ریوان سه‌ربه پارێزگای كوردستان له ئێران، له نێو به‌فردا ره‌قبوونه‌وه.
دوو برا كه كاری كۆڵبه‌رییان له‌سه‌ر سنووری نێوان كوردستان و ئێران كردووه، به‌ناوه‌كانی ئازاد خوسره‌ویی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و فه‌رهاد خوسره‌ویی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، به‌ر له سێ رۆژ ره‌قبوونه‌ته‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ته‌رمی ئازاد خوسره‌ویی هه‌مان رۆژ و ته‌رمی فه‌رهاد خوسره‌ویی دوێنی هه‌ینی دۆزرایه‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له میانی رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی فه‌رهاد خوسرهوییدا كۆببوونه‌وه، كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر رژێمی وڵاته‌كه‌یان نیشاندا و درووشمی "مردن بۆ دیكتاتۆر"یان گووته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.