كاتژمێر هه‌شت و سیی خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یاری كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان بۆ تۆپی پێ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی و پاڵه‌وانی ئه‌وڕوپاو فلامینگۆی به‌رازیلی پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكای باشوور له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی خه‌لیفه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له قۆناغی پێش كۆتاییدا، لیڤه‌رپول به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له مۆنتێری مه‌كسیكی برده‌وه‌و فلامینگۆش به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر هیلالی سعودی تۆماركرد، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان سازكرد، هیچ یه‌كێك له‌م دوو یانه‌یه له مێژووی خۆیاندا نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان نه‌بردۆته‌وه، له شه‌ش ساڵی ڕابردووش‌دا یانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستیان به‌سه‌ر نازناوه‌كه گرتووه، هه‌ردوو یاریزانی لیڤه‌رپول ڤیرگیل ڤان دایك و جۆرجینیۆ ڤاینالدۆم پێكانیان هه‌یه‌و به‌شداریكردنیان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌یان له‌م یاریه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، له‌و لاشه‌وه جۆرجی جیسۆسی پۆرتوگالی و ڕاهێنه‌ری فلامینگۆ پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕێدز، یانه به‌ڕازیلیه‌كه به پشت به‌ستن به تواناكانی ڕافینیاو برونۆ هێنریكی و جۆرجیان دی ئاراسكایتا چاوی له‌وه‌یه شادی بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی جیهانی یانه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.