كه‌ناڵی حه‌ده‌س ئاشكرای كردووه كه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له لایه‌ن قاسم سلیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كه روونیكردۆته‌وه كه قاسم سلیمانی داوای له موقته‌دا سه‌در كردووه بێته فڕۆكه‌خانه‌ی قوم و له‌وێش هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه، چونكه سه‌در له ئێستادا له‌شاری قوم خه‌ریكی خوێندنی وانه‌ی ئایینیه.
كه‌ناڵی حه‌ده‌س ده‌شڵێت: قاسم سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌در كردووه كه نابێت ئێران به‌جێ بێڵێ و به‌ره‌و لوبنان بڕوات، پێشی راگه‌یاندووه كه عێراق بۆ ئه‌و سه‌لامه‌ت نییه.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه قاسم سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه و روونیشیكردۆته‌وه كه دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر سه‌در، سلیمانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی ئاگادار كردۆته‌وه كه سه‌در وه‌ك بێ لایه‌نێك ده‌مێنێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌و حه‌ده‌س
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.