جیانی ئینفانتینۆی سویسری و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا له په‌راوێزی ئاماده‌بوونی له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند كه پێشنیازێكیان پێگه‌یشتووه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهانی خانمان بۆ تۆپی پێ هه‌ر دوو ساڵ جارێك له بری ئه‌وه‌ی چوار ساڵێك ئه‌نجامبدرێت
ئینفانتینۆ به میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه پێشنیازێكیان له سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا پێگه‌یشتووه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی مۆندیالی خانمان هه‌ر دوو ساڵ جارێك، ئه‌مه‌ش له‌كۆی پێنج پێشنیازی دیكه پێشكه‌شكراوه، ئینفانتینۆ ئاشكرای كرد كه پێشنیازه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسای به دڵه، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌بێت فیفا لێكۆڵینه‌وه‌ی زێتری له‌باره‌وه بكات ئینجا بڕیاری له‌سه‌ر بدات، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی گوتیشی، تۆپی پێی خانمان پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆوه بینیوه‌و ڕۆژ دوای ڕۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێ، بۆیه ده‌بێت پاڵه‌وانێتیه گه‌وره‌كانی خانمانیش به هه‌مان شێوه پێشبكه‌وێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستمان به‌وه‌یه زۆر به قوڵی بیر له‌م بابه‌ته بكه‌ینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه بده‌ین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.