له ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌هه‌مینی خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی یانه‌ی هۆڤنهایم میوانداری یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك
راین نیكار ئه‌رینا شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو تیپ بوو ، له خوله‌كی حه‌ڤده ماریۆ گۆتزه ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له سوودی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند كرده‌وه‌و یانه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م به گۆلێك پێشخست ،له گێمی دووه‌م هۆڤنهایم ئاستی باشتر بوو له خوله‌كی حه‌فتاو نۆ سه‌رگیس ئادامیان گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد ، له خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وتیش ئه‌ندرێچ كراماریتش گۆلی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و سێ خالی به‌خشیه یانه‌كه‌ی
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی هۆڤنهایم بووه خاوه‌نی بیست‌و حه‌وت خال و له پله‌ی شه‌شه‌م دێت و یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندیش به شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی چواره‌م مایه‌وه و خاوه‌نی سی خاله .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.