له ده‌ستپێكی گه‌ڕی حه‌ڤده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی رۆما له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سهرگهوتنێگی گرینگی به‌ده‌ست هێناو به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی ڤیۆرنتینای میوانداری برده‌وه
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئارتیمۆ فرانكی له شاری فلۆرنسا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی نۆزده ئیدین دزیكۆی بۆسنی گۆلی یه‌كه‌می میوانه‌كانی تۆمار كرد ، دوای دوو خوله‌كی تر ئه‌لیكسانده‌ر كۆلارۆف به‌لێدانێكی راسته‌وخۆ یانه‌ی رۆمای كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م ، میلان بادیللی له خوله‌كی سی‌و چوار گۆلێكی بۆ ڤیۆرنتینا تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م كه‌م كرده‌وه ، له خوله‌كی حه‌فتاو سێ لۆرینزۆ بیلیگرینی گورگه‌كانی كرده خاوه‌ن گۆلی سێه‌م ، له خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شتیش نیكۆلۆ زانیۆلۆ گۆلی چواره‌م و كۆتایی بۆ تیپه‌كه‌ی پایته‌خت تۆمار كرد یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و یانه‌ی رۆما كۆی خاله‌كانی له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده سی‌و پێنج خال و یانه‌ی ڤیۆرنتیناش حه‌ڤده خالی هه‌یه‌و له پله‌ی چوارده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.