له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، ساڵانه له رێگاى كۆمپانیاى (دانا گاز)ەوە و بە پێی رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی هەرێم، زیادكردنى ئاشكرا دەکرێت بۆ فرۆشتنى گازى ماڵان.
وه‌زاره‌تى سامان سروشتیه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بە پێی ئەو رێککەوتنە حکومەتی هەرێم و بە تایبەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پابەندن بەوەی ئەو بڕە گازەی دیاریکراوە بۆ پێداویستی هاووڵاتییان، بەو نرخەی کە حکومەت دیاریکردووە بە هاووڵاتیان بفرۆشرێت.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەمە جیا لە سەپاندنی چەند مەرجێکی تر کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە بە سەر ئەو کۆمپانیایانەی بەشداری زیادکردنی ئاشکرا دەکەن.
بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەو پڕوپاگەندانەی باس لە زیادکردنی نرخی غاز دەکەن ، دوورن لە راستییەوەو هیچ بنەمایەکیان نییە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.