له درێژه‌ی چالاكی و هه‌نگاوه‌كانی خولی زانستی و نێوده‌وڵه‌تی (نامه‌ی عه‌ممان) له په‌یمانگای مه‌لیك عبدالله بۆ پێگه‌یاندن و شیاندنی بانگخوازان به‌رێز شێخ عبدالكریم ئهلخصاونه موفتی وڵاتی ئورده‌ن توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ناونیشانی (گوتاری ئایینی.. چه‌مك و تایبه‌تمه‌ندی و ئامانجه‌كانی) پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا به شێوه‌یه‌كی زانستی و هاوچه‌رخانه باسی له گرنگی پێگه‌ی گوتاری ئایینی و ناوه‌رۆك و تایبه‌تمه‌ندی ئامانجه‌كانی گوتاری ئیسلامی به گشتی و وتاری هه‌ینی به‌تایبه‌تی كرد.
له‌به‌شێكی بابه‌ته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وتار پێگه‌یه‌كی گرنگ و هه‌ستیاری هه‌یه‌و پێویستی به تێگه‌یشتن و ئاگاداری واقع و فیقهی ده‌عوه‌و زانینی ئاستی ئاماده‌بووان هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی حیكمه‌ت و ئامۆژگاری چاكه‌و كفتوگۆی هێمانه‌وه بێت، چونكه گرنگترین شت له گه‌یاندن و شێوازی وتاره‌و به‌و ئوسلوبه ده‌توانی بزانی كاریگه‌ری چه‌نده له ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه، باشترین پێشه‌نگ پێغه‌مبه‌ره كه وتاره‌كانی پڕ بوون له دانایی و میانڕه‌وی و ره‌حمه‌ت و لادانی ئه‌زیه‌ت له‌سه‌ر خه‌ڵك و ئاسانكردنی شته قورسه‌كان.
شایه‌نی باسه له‌كاتی وه‌رگرتنی سه‌رنج و پێشنیار به‌رێز د. عومه‌ر حسن مرۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له وته‌یه‌كدا وێڕای ده‌ستخۆشی و گه‌یاندنی سوپاس و هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كه، جه‌ختی له گرنگی بابه‌ته‌كه كرده‌وه‌و چه‌ند خاڵێكی له‌و باره‌وه پێشكه‌ش كرد.
دوای ته‌واو بوونی بابه‌ته‌كه‌ش له دیدارێكی كورتی شاندی كوردستان له‌گه‌ڵ موفتی ئورده‌ن، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و گوتیشی: كورد دۆستی ئێمه‌ن و خۆشحاڵ ده‌بین به دیتنیان و به‌شداری كارایان له خوله‌كانی ئورده‌ن، هیواخوازم په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌بێت و بتوانین له‌رووی رۆشنبیری و زانستی و ئه‌زمونه‌وه سوودو ده‌رفه‌ت ببینین، چونكه له ئێستادا پێویستمان به بایه‌خدانی زۆری وتاربێژان هه‌یه بۆ خزمه‌تی ئیسلام و كاری بانگه‌وازی، هه‌روه‌ها گوتیشی: پێش پێنج ساڵ له لایه‌ن فه‌توای كوردستانه‌وه پرسیارێكمان ئاراسته كرا، كه بووه خاڵی ده‌سپێكی په‌یوه‌ندیه‌كانمان، وه سڵاو‌و رێزی خۆی ئاراسته‌ی به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان كرد.
دواتر شانده‌كه وێڕای گه‌یاندنی سڵاوی یه‌كێتی زانایان و جه‌خت كردنه‌وه له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا ئه‌وه‌یان پێ راگه‌یاند، كه زانایانی كوردستان به‌و په‌ڕی ته‌قدیره‌وه له هه‌نگاوه‌كانی زانایانی ئورده‌ن و نامه‌ی عه‌ممان ده‌ڕوانن و به ته‌ئكید بایه‌خی ته‌واویش به په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌ده‌ن.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.