Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 11:50

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ په‌خشی نوێ ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی کرده‌وه‌

به‌سیسته‌می HD ده‌ست به‌ په‌خشی ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%


له‌ شاری سلێمانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ په‌خشی نوێ ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌ی كرده‌وه‌.

د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری سلێمانی په‌خشی نوێ ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌ی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ سیسته‌می نوێی HD ده‌ست به‌ په‌خشی به‌رنامه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ده‌كات.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ به‌ ئۆنلاین كردنی په‌ره‌ی سۆمای قوتابیان كرد، كه‌ قوتابی له‌ رێگای ئه‌م سیسته‌مه‌وه‌ ده‌توانێت نمره‌كانی خۆی بزانێت.

هه‌روه‌ها باسی له‌ داخڵ كردنی داتای قوتابخانه‌كان كرد بۆ ناو سیسته‌مه‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.