كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و، د.بەرهەم ساڵح و ڕێواز فایەق و قوباد تاڵەبانی بە ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی هەڵبژێردران.
لەچوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستاندا، چەند ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردران و مەلا یاسین وەك وتەبێژی كۆنگرەی یەكێتی دیاریكرا.
له یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌یڕه‌وی نوێی ناوخۆی یه‌كێتی په‌سه‌ندكرا و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری پێشووی سكرتێری گشتی یه‌كێتی كرا به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و هه‌شت ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش ده‌بنه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
بە گوێرەی میدیای فەرمی یەکێتی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەچوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بەرهەم ساڵح و رێواز فایەق و قوباد تاڵەبانی بە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردران.
هەر ئەمڕۆ لیژنەیەكی پێنج كەسی لە ئەندامانی كۆنگرە دیاری كران بۆ بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی كۆنگرە.
هه‌ر ئەمڕۆش له یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره لیژنەی سەرپەرشتیاری یەكێتی دیاریكرا، میدیای یەكێتی ئاشكرایكرد كە لەناو لیژنەكەدا مەلا یاسین وەك وتەبێژی كۆنگرەی یەكێتی دیاریكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.