گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند بەهۆى کێشەیەکى خێزانییەوە لە كۆمهڵكای شاوهیس سهر به پارێزگای هەولێر گەنجێک برایەكی خۆی كۆش.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگهیاند: كە ئاگاداركراونەتەوە لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە كۆمەڵگەی شاوێس، كە برایەك هەستاوە بە كوشتنی براكەی خۆی.
ڕاشیگەیاند، كە هۆكاری ڕووداوەكە كێشەی كۆمەڵایەتییە و هێزەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند: تەرمى کوژراوەکە ڕەوانەى پزیشکى دادى هەولێر کراوە بەمەبەستى ئەنجامدانى توێکارى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.