لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر زیاترله (100) تۆن برنجدا ده‌گرێت و به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت، راگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردان وپشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌ركه‌وتووه له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی بڕێكی زۆر برنجی جۆراوجۆری خراپ بووه هه‌یه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
گوتی: نمونه‌ی برنجه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه، پاش پشكنین وه‌ڵامه‌كه‌ی به (ئاسایی نین و بۆبه‌كارهێنانی مرۆڤ ناشێن به‌هۆی بوونی ئه‌سپێ تیایاندا) دراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: له‌سه‌ر داوای خاوه‌ن كۆگاكه دوباره نمونه‌ی برنجه‌كان پكشنینی بۆكراوه‌ته‌وه، جارێكی تریش ئه‌نجامه‌كه‌ی به شیاوی به‌كارهێنان نیه، دراوه‌ته‌وه، بڕی برنجه‌كه زیاتر له (100) تۆنه، به‌هۆی نه‌گونجاوی شوێنه‌كه بۆعه‌مباركردن ته‌واوی برنجه‌كان خراپ بوون ئه‌سپێیان هه‌ڵهێناوه.
ئازاد نه‌بی راشیگه‌یاند: ته‌واوی ئه‌و برنجانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.