Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 05:50

ره‌وشی شه‌قامی ره‌شیدی به‌غدا هێور بۆته‌وه‌

شه‌قامه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ناوچه‌ی سنه‌ك
کوردستان TV
100%

شه‌قامی ره‌شید ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌ له‌میانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پێكدادانی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا ره‌وشی شه‌قامه‌كه‌ هێوربووه‌ته‌وه‌ و سه‌قامگیره‌.

شه‌قامه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ناوچه‌ی سنه‌ك نزیك پردی ئه‌حرار كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ش، ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی دژبه‌ حكوومه‌ت و پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌.

له‌وباره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی به‌غدا له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه‌ خۆپیشانده‌ران له‌ پردی ئه‌حرار و گۆڕه‌پانی وه‌سبه‌ تا ده‌گاته‌ ناوچه‌ی حافز قازی به‌ ئاراسته‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریر دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: به‌م زووانه‌ پردی ئه‌حرار به‌ رووی هاتوچۆدا ده‌گرێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌یش له‌ئێستادا ره‌وشی گۆره‌پانی وه‌سبه‌ و ره‌شید ئاسایی بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری فرۆشگا له‌ شه‌قامی ره‌شید به‌ رووی كڕیاراندا كراونه‌ته‌وه‌.

له‌میانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، شه‌قامی ره‌شید گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕووبووونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران بوو.

شایانی باسه‌ شه‌قامی ره‌شید  یه‌كێك له‌ كۆنترین شه‌قامه‌كانی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدایه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیی له‌ ١٩٠٨دا، دروستكراوه‌ و دواتر له‌ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كه‌دا، بووه‌ بازاڕێكی سه‌ره‌كی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.