پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/12/2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مه‌حه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له كه‌شێكی برایانه‌ی ڕاشكاوانه‌دا به‌ڕێوه چوو فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری داراییی عێراق ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و پرسی دامه‌زراندنی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق و ئه‌و پڕۆژهیاسایانهیان تاوتوێ كرد كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی ئه‌رێنی بۆ كێشه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته ڕهواكان بێت و له خزمه‌تی ته‌واوی وڵات و گه‌ل و پێكهاته‌كانی عێراقدا بێت. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پشتیگریی هاوبه‌شه‌كانیان له پرۆسه‌ی سیاسی بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خواست و داوای گه‌لی عێراقدا بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.