لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى پشووه‌كانى سه‌ری ساڵ بریاریدا له11 رۆژووه‌كه‌دا ته‌نها 2 رۆژ بكرێته پشووی فه‌رمی
نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان كە ئاڕاستەی نۆڕینگە پزیشكییە میللییەكان و ڕاوێژكارییەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و كۆیە كراوە، رایده‌گه‌یه‌نن كە تەنها ڕۆژانی25 ى 12 ى 2019 ، 1ى 1ى 2020 پشووی فه‌رمی ده‌بێت
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ڕۆژەكانی تر دەوامی فەڕمی دەبێت لە نۆڕینگە پزیشكییە میللییەكان و ڕاوێژكارییەكان.
پێشووتر لهراگهیاندراوێكدا د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوی كرده‌وه كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، له رۆژی چوارشه‌ممه 2019/12/25 ده‌بێته پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی شه‌ممه، 2020/1/4، به‌و جۆره‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه 2020/1/5، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.