لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه ئهمرۆ دووشهممه 23/12/2019 لە مەراسیمێكدا هێڵی كارەبای (خەبات – زەنگەنان) لە ئاكرێ دەكرێتەوە لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیانی لە رێكەوتی 23/12/2019 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك هێڵی ( خەبات – زەنگەنان ) لەمەراسیمێكدا وێستگەی 132 كەی ڤی ئاكرێ دەكەنەوە
ئەم پرۆژەیە بەدرێژایی 33 كیلۆمەتر هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزەو 104 تاوەری بەرز لەخۆدەگرێت و لەلایەن كۆمپانیای هێرۆوە بەتێچوونی 7 ملیۆن و 425 هەزار دۆلار لەماوەی 120 رۆژدا تەواو بووە، واتە پێش وادەی دیاریكراوی خۆی پرۆژەكە بەسەركەوتوویی ئەنجام دراوە، بەمەش پارێزگای دهۆك دەتوانێت تەواویی بەشە كارەبای خۆی بەدەست بگات ، ئەم پرۆژەیە رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە پێشخستنی ژێرخانی گواستنەوەی كارەبا لەنێوان پارێزگاكانی كوردستاندا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.