كارل هاینز رۆمه‌نیگه سه‌رۆكی یانه‌ی بایه‌ر میونشنی ئه‌ڵمانی دووپاتیكرده‌وه كارگێری یانه‌كه‌ی هانسی فلیك وه‌ك راهێنه‌ری كاتی یانه‌كه‌ی ده‌هێلێته‌وه تا به‌كۆتاهاتنی وه‌رزی ئه‌مساڵ، فلیك له‌رابردوو وه‌ك راهێنه‌ری كرواتی نیكۆ كۆڤاچ بوو، دوای دورخستنه‌وه‌ی كۆڤاچ له‌تشرینی دووه‌می رابردوو فلیك به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌ردنی تیپه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، فیلك توانی بایه‌ر میونشن به‌یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته قۆناغی شانزه‌ی خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دوای بردنه‌وه‌ی له تۆتنهامی ئینگلیزی
ئه‌گه‌رچی زۆرێك لهئاژانسهكانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان بۆكردبوو كارگێری یانه‌كه په‌یوه‌ندی به هه‌ر یه‌ك له بۆچیتینیۆ و ئه‌لیگری كردوه، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ به‌رچاو روونیه‌ك نیه، به‌ڵكو رۆمه‌نیگه رایگه‌یاند میونشن ته‌واو له‌ئاستی فلیك رازیه و ئه‌نجامه‌كانی دڵخۆشكه‌رن، چونكه توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت به تۆماركردنی شه‌ش سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر یه‌ك بۆ گه‌یشتنه قۆناغی شانزه‌ی چامپیۆنز لیگ
هه‌روه‌ها له‌خولی ئه‌ڵمانیاش به‌جیاوازی شه‌ش خاڵ له‌دوای لایبزیگی پێشه‌نگ دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.