له دوو بروسكه‌دا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هه‌ریه‌ك له " ره‌سوڵ حه‌مه‌د ئاغا" و " سه‌لاح عومه‌ر مام یه‌حیا" ده‌كات.
ده‌قی بروسكه‌كان:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ره‌سوڵ حه‌مه‌د ئاغا
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (ره‌سوڵ حه‌مه‌د ئاغا هیزۆپ)مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
خودای گه‌وره ئارامی و دڵنه‌وایتان پێبه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بكات.
انالله و انا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
23ـی12ـی2019
..........................
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سه‌لاح عومه‌ر مام یه‌حیا
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (سه‌لاح عومه‌ر مام یه‌حیا)مان پێگه‌یشت.
هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده بهڕێزكهتانین و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی ئێوه و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین.
خودای گه‌وره ئارامی و دڵنه‌وایتان پێبه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بكات.
انالله و انا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
23ـی12ـی2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.