لهراگهیاندراوێكدا فازل حاجی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه ، كه‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 23 ى 12 ى 2019 ، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانی هه‌ولێر ده‌ستكرا به‌پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولیر - پیرمام
گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه كاره‌كانی قیرتاوكردنه‌وه له‌سه‌ر پێچه‌كانی پیرمامه له‌و سایده‌ی كه‌به‌ره‌و هه‌ولیر دێت بۆیه سایدی چوون بۆ پیرمام كراوه به‌دووساید ، بۆچوون وهاتنیش به‌كار دَیت تاكو پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت
فازل حاجی گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شۆفێرانیش ده‌كاته‌وه كه پابه‌ندی رێگا گۆرینه‌كه بن ، به‌پێی هێماكانی هاتووچۆ كه ئاراسته‌كان دیاری كراوه رێگابگرنه به‌ر
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.