بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كهلەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتیەک مەفرەکانی بنکەی پۆلیسی چوارچرای سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکیان لەشاری هەولێر دەستگیرکرد.
بهرێوهبهرایهتیهكه رایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی چوار هاوڵاتی سکاڵایان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمار کرد، کە کەسێک بەفێڵ ئۆتۆمبێلی لێ سەندون، لیژنەیەکی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی پێکهێنرا و زانرا کە تۆمەتبار بەرەو شاری هەولێر هەڵهاتوە ، بۆ ئەو مەبەستە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی چوارچرا ڕاسپێردران بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار و چونیان بۆ شاری هەولێر، لەشاری هەولێرو بەهەمەهانگی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت.
پۆلیسی سلێمانى راشیدهگهێنێت ، لەئێستادا تۆمەتبار ( ا. م . م ) لەدایکبووی ۱۹۹۱ دانیشتوی شاری سلێمانی بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئاماژه بهوهش دهكهن تۆمەتباری ناوبراو چوار فەرمانی گرتنی هەیە لەسەر دۆسیەی فێڵ کردن لەهاوڵاتیان کە چوار ئۆتۆمبێلی لەجۆرەکانی دوو تەنکەر دوو پیکابی بەفێڵ لەهاوڵاتیان سەندوەو لەدەرەوەی سنوری پارێزگای سلێمانی مامەڵەی پێوە کردووە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.