Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 05:51

عێراق ده‌ست بە به‌رهەمهێنانی ئۆتۆمبێل ده‌کات

لەمانگی كانوونی یەكەمی ساڵی داهاتوەوە دەستپێدەكات
کوردستان TV
100%


كۆمپانیای گشتی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لی، سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی و كانزاكانی عێراق ده‌ست به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێلی جۆری گرێت وۆڵ-ی پیكاب ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حسێن ئه‌حمه‌د مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌ل ڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا كۆكردنه‌وه‌و دروستكردنی ئۆتۆمبێلی گره‌یت وۆڵ به‌ڕێژه‌ی 95%ی چین-ی كۆتاییهاتووه‌.

ئاماژەی بەوەشداوە: پێداویستیەكانی 30 ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب گەیشتون بۆ ئەوەی دەستبكرێت بە كۆكردنەوە و بەرهەمهێنانیان، ئەوەش لەمانگی كانوونی یەكەمی ساڵی داهاتوەوە دەستپێدەكات.

حسێن ئەحمەد روونیشیكردوەتەوە، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە لەبازاڕی عیراقیدا قبوڵكراوە و كۆمپانیاكە لەپەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكان بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بەجۆرێك كە پێداویستیەكانی بازاڕی عیراقی و هاووڵاتیان پڕبكاتەوە.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.