شاندێكی فەرماندەی هێزەکانی زێرەڤانی لە پاریس تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی سەربازی ون دادەنێت.
ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له رێوره‌سمێكی فه‌رمیدا شاندێكی فەرماندەی هێزەکانی زێرەڤانی به ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، لیوا عه‌زیز وه‌یسی و لیوا به‌هجه‌ت و لیوا غازی بابكه‌یی به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی فه‌ره‌نسا و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری، له پاریس تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی سەربازی ون دانا.
شایه‌نی باسه له‌گه‌ڵ دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی سەربازی ون ژماره‌یه‌ك له ره‌وه‌ندی كوردی له پاریس به‌شداری رێوره‌سه‌كه بوون.
شایه‌نی باسه سوپای فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاوپه‌یمان بوونه له شه‌ری دژی داعش رۆڵێكی باشیان هه‌بووه و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.