به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشى كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى راگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 24 ى 12 ى 2019 له‌پارێزگای هه‌ولێر ، ئاسمان ساماڵ و په‌له هه‌ور ده‌بێت ، دواتر له‌ئێواره‌دا له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور
له‌پارێزگای دهۆكیش ئاسمان له‌نێوان په‌له هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت ، له‌پارێزگای سلێمانیش ئاسمان ساماڵ و په‌له هه‌ور ده‌بێت ، دواتر له‌ئێواره‌دا له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌پارێزگای كه‌ركوك ئاسمان له‌نێوان په‌له هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت
راشیدهگهێنێت ، سبه‌ى چوارشه‌ممه 25 ى 12 ى 2019 ، له‌هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاكانى هه‌ولێر ، دهۆك ، سلێمانى ، كه‌ركوك له‌هه‌ندێ ناوچه و كاتی جیاوازدا باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه



شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.