شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بهرپرسی لقی 15 ى پارتى دیموكراتی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاند كه بە هۆی زیادبوونی جموجۆڵی داعش و ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستییەوە، هێزێكی هاوپەیمانان گەیشتوونەتە سنووری خانەقین و ئەمەش وای كردووە دۆخەكە لە هەندێك ناوچە ئارامتر بێت.
بهرپرسى لقی 15 ى پارتى دیموكراتى كوردستان راشیدهگهێنێت ، دۆخی خانەقین هەر وەكو خۆی خراپە و باش نەبووە، بەڵام هێزێكی هاوپەیمانان هاتوون بۆ ناوچەكە بە هۆی زیادبوونی مەترسیی داعش بۆ سەر خانەقین ، لە چەند رۆژی ڕابردووشدا حەشدی شەعبی كە باسی لەوە دەكرد كۆمەڵێك چەكداری داعشیان كوشتووە، هاوپەیمانان ئەوانیان بۆردوومان كردبوو، بۆیە ئەوان هەست بە مەترسی جدی دەكەن لە ناوچەكە و لەوەتەی ئەوان هاتوون، خەڵكەكە هەندێك هەست بەئارامی دەكات، بەڵام چارەسەری دۆخەكە ناكات.
شێخ مستەفا ئاماژه بهوهش دهكات لە ترسی ئەوەی هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ سنووری خانەقین، حكوومەتی عێراق هێزێكی زۆری هێناوە بۆ ناوچەكە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش جموجۆڵی داعش لە ناوچەكەدا هەر بەردەوامە و، تاوەكو پێشمەرگەش نەگەڕێتەوە، ئارامیی تەواو بۆ ناوچەكە ناگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.