نوێكراوه‌ته‌وه ..
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پێشنیازه بڕیاری رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان كرد‌و خولی پایزه‌ی خۆیشی بۆ 30 رۆژی تر درێژ كرده‌وه.
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 24/12/2019، به‌سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (12)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه به‌ناوی خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه له‌چوار خاڵ پێكهاتبوو خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه بڕیاری (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له درێژكردنه‌وه‌ی (خولی پاییزه)ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به پێی حوكمی برگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (7)ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له دانان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندامه به‌ڕێزانه له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1ـ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی (عوسمان عه‌لی سمایل) له لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان)و زیادكردنی بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی).
2ـ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی (د.هه‌ورامان حمه‌شریف) له لیژنه‌ی (كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی)و زیادكردنی بۆسه‌ر لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان).
خاڵی چواره‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی (مه‌م بورهان قانع) په‌یوه‌ست به (سیاسه‌تی به‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كان) به‌پێی حوكمی خاڵی (2)ی برگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (49)ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌ر له‌خستنه‌رووی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌خێرهاتنی ئایدن مه‌عروف ،وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كانی كرد‌و سوپاسی ئاماده‌بوونی كرد له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا.
پاشان به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و لیژنه‌ی رۆشنبیری له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی بۆ ئه‌سڵی پڕۆژه‌یاساكه كرا كه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌شكرابوو، هه‌روه‌ها راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌كه له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی پێشنیازه‌بڕیاره‌كه بۆ په‌رله‌مانتاران خوێندرایه‌وه.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه‌وه له‌ژێر رۆشنایی حوكمه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێشنیازی ئه‌وه خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران كه راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌رسێ لیژنه‌ی تایبه‌مه‌ند بكرێـته بنه‌مای گفتوگۆكانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و ئه‌و پێشنیازه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكراو دوای خوێندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه چه‌ندین پێشنیاز‌و تێبینی له‌باره‌ی بڕگه‌و ماده‌كانی پێشنیازه‌بڕیاری رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان له هه‌رێم خرانه‌ڕوو و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی رۆشنبیریی راسپارد به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی دواین راپۆرت به‌پێی تێبینی و سه‌رنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران بكه‌ن و تاوه‌كو به‌پێی رێككاره یاساییه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئاماده بكرێت.
سه‌باره‌ت به خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش خرایه‌روو، كه تایبه‌تبوو به درێژكردنه‌وه‌ی (خولی پاییزه)ی په‌رله‌مان، هیمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكی رایگه‌یاند: "به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان له‌كۆتایی مانگی دوانزده، خولی پایزه‌ی گرێدانی دانیشتنه‌كان كۆتایی پێدێت، به‌ڵام له‌ئێستادا چه‌ندین كار‌و پڕۆژه‌ی گرنگ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان ماوه بۆ ته‌واوكردنی رێككاره یاساییه‌كانیان، له‌وانه ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای چاكسازی"، گووتیشی: "وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان داوامان كردووه كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت له‌سه‌ر هه‌ردوو پرسی خاڵه سنوورییه‌كان و هه‌روه‌ها پرسی كاره‌كانی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، بۆیه وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشنیاز ده‌كه‌ین خولی پایزه له‌ساڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ درێژ بكرێته‌وه"، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی 77 په‌رله‌مانتار په‌سند كرا.
به‌پێی خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاریش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ردوو په‌رله‌مانتار (عوسمان عه‌لی سمایل) له لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان و (د.هه‌ورامان حمه‌شریف) له لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران و دواتر زیادكردنی ناوی په‌رله‌مانتار (عه‌سمان عه‌لی سمایل) بۆ ئه‌ندامییه‌تی له‌سه‌ر لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی و زیادكردنی ناوی په‌رله‌مانتار (د.هه‌ورامان حمه شریف) بۆ ئه‌ندامییه‌تی له‌سه‌ر لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران.
به‌ر له‌خستنه‌ڕووی خاڵی چواره‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش، هیمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "به‌پێویستی ده‌زانین چه‌ند داتا‌و زانیارییه‌ك له‌باره‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی هه‌ردوو خولی به‌هاره‌و پایزه له‌ساڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بخه‌ینه‌ڕوو، له‌وانه 26 دانیشتنی ئاسایی و یه‌ك دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجدامدراوه‌و 4 یاسا‌و 16 بڕیار په‌سندكراون و زیاتر له 27 پڕۆژه‌وپێشنیازه یاسا‌و بڕیار خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ ئه‌نجامدراوه‌و چوار بیرۆكه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران خراونه‌ته‌ڕوو".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا داتا‌و زانیاریی ته‌واو له‌باره‌ی رێژه‌ی ئاماده‌بوون له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوون له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاراسته‌ی فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتاران و رای گشتی ده‌كه‌ین".
پاشان به‌پێی دوا خاڵی به‌رنامه‌ی كار بیرۆكه‌ی (مه‌م بورهان قانع) په‌یوه‌ست به(سیاسه‌تی به‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كان) خرایه‌ڕوو و تیایدا رایگه‌یاند: "سیاسه‌تی ئابووریی به‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێشخستنی ئابووریی ده‌وڵه‌ت دروستده‌كات و ده‌بێـته‌هۆی بوژانه‌وه‌ی ئابووری و بازاڕ‌و دروستكردنی هه‌لی كاری زیات"، راشیگه‌یاند: "ئه‌زموونی كۆریای باشوور له‌وباره‌یه‌وه ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو و كاریگه‌ره به‌تایبه‌ت له‌ڕووی سروشت و شێوازی ئیداره‌دانی داهاته‌كان و ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ردوو كۆریای باشوور‌و كۆریای باكوور به‌راورد بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆریای باشوور سیاسه‌تێكی ئابووریی به‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كان به‌باشی جێبه‌جێكردووه ئه‌وا پێشكه‌وتنی ژێرخانی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی چه‌ندین هێنده‌ی كۆریای باكووره له‌كاتێكدا سه‌رچاوه‌ی سامانی سروشتی له‌كۆریای باكوور زیاتره".
په‌رله‌مانتار مه‌م بورهان قانع هه‌ر له بیرۆكه‌كه‌یدا چه‌ندین داتا‌و ژماره‌ی تایبه‌ت به ئابووریی كۆریای باكوور‌و كاریگه‌ریی سیاسه‌تی به‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كان خسته‌ڕوو.
دواتر له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌ر‌له‌مانه‌وه داوا په‌رله‌مانتار مه‌م بورهان قانع كرا كه راپۆرتی بیرۆكه‌كه‌یان به‌نووسراو ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكه‌ن تاوه‌كو ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران بكرێت.
به‌ر له‌كۆتاییهێنان به‌دانیشتنه‌كه هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "له 2020/1/5 په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به‌كاره‌كانی یاسادانان ده‌كاته‌وه‌و داواشی له لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان كرد كه تاوه‌كو 2020/1/8 راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی پرۆژه یاسای چاكسازی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌نیوه‌ی مانگی یه‌كی ساڵی 2020 خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ ئه‌نجام بدرێت و به‌مجۆره كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.