پێش نیوه‌رۆی ئهمرۆسێشهممه 24 ى 12 ى 2019 ، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد و له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌میدیاكانى راگه‌یاند ، چاکسازیی لە رێکخستنەوەی پاسەوانان دەکەن.
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاند یەکەیەکی پاسەوانیی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێتەوە و دووبارە پاسەوانان، بە گوێرەی یاسا رێکدەخرێنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بەڵێنمان بە پەرلەمان داوە، لە کاتێکی نزیکدا ئەم بابەتە با یاسا رێکبخەینەوە.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند ، كه پەرلەمانی کوردستان پشتگیری لە وەزیری ناوخۆ دەکات بۆ پڕۆژەی نەهێشتنی پاسەوانی بندیوار لە درێژەی ئەو پڕۆژە چاکسازییەی پێشکەشیان کردووە.
ده‌قی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه له‌م به‌سته‌ره‌دا كلیك بكه:
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/1448721318613340/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.