مشیر ره‌شید ئیبراھیم ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری یاسایی له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ھه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه له ساڵی ٢٠١٩دا، ٧٥ دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی دادگاكان كراوه.
مشیر ره‌شید ئیبراھیم له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوتی: له ساڵی ٢٠١٩دا، كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له دادگاكان‌دا ھی ساڵانی رابردوو، ٥٥ دۆسیه و ئه‌مساڵ ٧٥ دۆسیه‌بوون كه به گشتی ١٣٠ دۆسیه بووه و له‌و ژماره‌یه‌ش ٤١یان ده‌ستگیركراون و ٣٤یان ئازادكراون".
گوتیشی: پڕۆژه یاسایه‌كمان پێشكه‌شكردووه كه تیاییدا داوامانكردووه دادگایه‌كی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی هه‌بێت و به‌غداش گه‌یشتووه‌ته ئه‌م بڕوایه كه دادگایه‌كی تایبه‌ت هه‌بێت چونكه له كاتی هه‌بوونی دادگایه‌كی تایبه‌ت، ئه‌وا ناچار نابین دۆسیه‌كان بنێرینه دادگاكانی دیكه و ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كه بكه‌ین.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌ش، مشیر ره‌شید ئیبراھیم گوتی: ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌ندێك خاڵه كه بریتیین له دیاریكردنی كاری سه‌ره‌كی بۆ دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان چونكه هه‌ندێك مادده‌ی یاسایی هه‌یه به یاسا ته‌جریم نه‌كراوه، وه‌ك بابه‌تی بهههردهدانی موڵكی ده‌وڵه‌ت و له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ئه‌و ماددهشمان داناوه و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه كه په‌یوه‌ندی به بونیادنانانهوه هه‌یه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ندت هه‌بێت راسته‌وخۆ پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕێ ناكه‌ین، دادگایه‌كه‌ش هه‌موو دۆسیه‌ك نابینێت، بۆ نموونه دۆسیه‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌سه‌ره‌وه ده‌بینێت و قه‌باره‌ی پاره‌كه‌ش كه گه‌نده‌ڵی تیایدا كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.