Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 08:43

لیژنەی فەتوا: رێگەمان بە شەش خێزان داوە منداڵەکانیان لەبارببەن

بەپێی راپۆرتی پزیشکی و بۆ رزگارکردنی گیانی دایكه‌كان
کوردستان TV
#7
100%


لقی هەولێری لیژنەی فەتوای یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند" رێگەمان بە شەش خێزان داوە منداڵەكانیان لەبارببەن.

ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ لقی هەولێری لیژنەی فەتوای یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە کوردستان ئاماری کار و چالاکییەکانی بۆ ساڵی 2019 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا راگەیاند.

لقی هەولێری لیژنەی باڵای فەتوا رایگەیاند تاكو ئێستا 26 خێزان سەردانیان كردوین بەمەبەستی لەباربردنی منداڵەكانیان بەڵام ئێمە تەنها رێگەمان بە شەش خێزان داوە منداڵەكانیان لەبار ببەن، لەپێناو رزگاركردنی گیانی دایكەكە لە مردن رێگەمان داوه‌،  بەپێی راپۆرتی پزیشکی و بۆ رزگارکردنی گیانی دایکەکە رێگەیان بەو خێزانانە داوە کە منداڵەکانیان لەبارببەن.

لیژنەی باڵای فەتوا لقی هەولێر لەبارەی زیادكردنی رێژەی جیابونەوەی هاوسەران وتی، رێژەكە لە هەڵكشاندایە، لەمساڵدا لە سنوری هەولێر 510 حاڵەتی جیابونەوە تۆمارکراوە.

موسڵمانان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتی و بازرگانییەکانیان هەوڵدەدەن بەپێی یاساکانی شەریعەتی ئیسلام بجووڵێنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی لیژنەکانی فەتوا دەکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.