Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 07:19

موقتەدا سەدر لەبارەی پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە 

سەدر: یاسای هەڵبژاردنەکان دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی حزبە گەندەڵکارەکان
کوردستان TV
100%

رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە  و رایگەیاند" داواکارییەکی دیکەی خۆپیشاندەران بەدیهات کە دەبێتە هۆی دو,رخستنەوەی حزبە گەندەڵکارەکان و دەشڵێت، "لە کۆتاییدا کاندیدی گەل سەردەکەوێت".

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەنراوێکدا لە "تویتەر"ى خۆى ئاماژەی بەوەکردوە، كه‌ داواکارییەکی دیکە لە داوکارییەکانی گەل بە پشتیوانی مەرجەعیەت و عاقڵمەندان و هەموو نیشتیمان پەروەران و نوێنەران و کەسانی دیکەش بەدیهات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، كه‌ یاسای هەڵبژاردنەکان دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی حزبە گەندەڵکارەکان، چاوەڕوانی ئەوەش دەکەین کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی پاک و بێ لایەن کارەکانی بکات.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا موقتەدا سەدر دوو هاشتاگی بەکارهێناوە کە ئەوانیش ئاماژەن بەوەی کەسانی تاقیکراوە نابێت جارێکی دیکە تاقی بکرێنەوە، هەروەها هاشتاگی دووەمیش بریتیە لەوەی "کاندیدی گەل سەردەکەوێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا  و بەبێ ئامادەبوونی فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد، بە گوێرەی یاساکەش بۆ هەر 100 هەزار کەسێک کورسییەکی پەرلەمانی دیاریکراوە و هەر قەزایەکیش دەبێتە بازنەیەکی هەڵبژاردن.

یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە 50 بڕگە پێکهاتووە و یەکێک بوو لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران، بەگوێرەی یاساکە ململانێی کاندیدەکان لەسەر ئاستی کەسی دەبێت نەک لیستی حزبی، هەروەها بۆ هەر 100 هەزار کەسێک کورسییەکی پەرلەمانی لەسەر ئاستی قەزاکان دیاریکراوە، ئەگەر قەزایەکیش نەگەیشتە ئەو رێژەیە ، ئەوا لەگەڵ نزکترین قەزای دراوسێدا دەکرێتە یەک بازنەی هەڵبژاردن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.