Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 16:22

مەکتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی له‌ کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان ده‌کات

هیوادارین هاتنەوەی ئەو یادە مایەی خۆشی و شادی ھەموولایەک بێت
مەكتەبی سیاسی پارتی
کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەبۆنەی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برا كریستیانەكانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیھان بەگشتی دەكەین، هیوادارین هاتنەوەی ئەو یادە مایەی خۆشی و شادی ھەموولایەک بێت.

هەرێمی كوردستان هەمیشە لانەی پێكەوە ژیان و ئاشتەوایی و لێبووردەیی و نموونەیەكی راستەقینەی شەبەنگی برایەتی نێوان پێكهاتەکانی بووە، لەو سۆنگەیەوەش رۆڵی خوشک و برایانی كریستیانی کوردستان لە قووڵكردنەوەی ئەو كوولتورە دێرینە و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان و رووبەڕووبوونەوەی ستەم و چەوسانەوە گرنگ و كاریگەر و بەرچاو بووە، بۆیە دڵنیایین رەگوریشەی ئەو شارستانیەت و مێژووە دەوڵەمەندە هەردەم ئاوا پتەوتر و بەهێزتر دەبێت.

جارێكی دیكەو لەو دەرفەتەدا پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ خوشك و برایانی مەسیحی دووپات دەكەینەوە و جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر چەسپاندنی پرەنسیپی پێكەوەژیان و گیانی لێبووردەیی لە نێوان گشت پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەكاندا.

جاریکی دیکە جەژنتان پیرۆز بێت و هەر رۆژێكتان جەژن و شادی و بەختەوەری بێت...

 

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
25/12/2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.