Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 16:20

خولی راهێنەری و ناوبژیوانی بەرزکردنەوەی قورسایی دەستیپێکرد

لەشاری هەولێر
کوردستان TV
100%

بەچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان کاتژمێر 10 ی ئەمڕۆ بەیانی چوارشەممە 25 -12 -2019 لەهۆڵی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لەشاری هەولێر خولی راهێنەری و ناوبژیوانی بەرزکردنەوەی قورسایی دەستیپێکرد.

بڕیاریشە خولەکە بۆ ڕۆژی سبەی پێنجشەممەش لەهەردوو کاتی بەیانی و ئێوارەدا بەردەوام بێت، کە تێیدا هەریەک لەبەرێزان د.مستەفا ساڵح سکرتێری یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراق و ئاسیا ، د.سەرهەنگ عەبدولخالق ، د.ئازاد تۆفیق فەیزوڵڵا ، د.ودیع یاسین ، د. سەمەد محمد ڕەزا وانەکان لەم خولە دەڵێنەوە.

جێی ئاماژەیە، دوای تەواوبوونی خولەکە بڕوانامەی تایبەت بەسەر بەشداربووانی ئەم خولە دابەش دەکرێت.

11

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.