تره‌یسى ته‌مه‌ن 51 ساڵ له‌گه‌ڵ ستیڤنى هاوسه‌رى ده‌بوایه پار ساڵ جه‌ژنى له دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیحیان بكردایه، به‌ڵام به هاتنى چوار منداڵ بۆ نیو ژیانیان و سه‌رقالیان به منداڵه‌كانیانه‌وه نه‌یانتوانى ئاهه‌نگى جه‌ژنى له‌دایكبوونى مه‌سیح بگێڕن.
تره‌یسى و ستیڤن دانیشتووى بارنیتن له باكوورى له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا، ئه‌مساڵ چوار هێنده دڵخوشترن له پار ساڵ و ئاماده‌كارى جه‌ژنى له‌دایكبوونى مه‌سیح ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ چوار منداڵه‌كه‌یان به ناوه‌كانى جۆرج، فرێدریكا، فرانچێسكه و گرێیس، تره‌یسى به به‌ته‌مه‌نترین ئافره‌تى به‌ریتانى هه‌ژمار ده‌كرێت كه بووه به دایك، تره‌یسى ساڵى پێشوو ته‌مه‌نى 50 ساڵ بوو به رێگه‌ى منداڵبوونى بلوورى چوار منداڵى بوو سێ كچ و كوڕێك.
تره‌یسى ساڵى پێشوو چه‌ند رۆژێك نزیك جه‌ژنى سه‌رى ساڵ به چوار منداڵه‌وه له نه‌خۆشخانه گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ى، ئه‌و ده‌ڵێت به گه‌رانه‌وه‌م بۆ ماڵ له هه‌فته‌یه‌كدا 28 جار له گه‌رماو منداڵه‌كانم ده‌شۆرد و 168 جار دایبیم ده‌گۆڕین و 224 بتل شیرم بۆ منداڵه‌كانم ئاماده ده‌كرد، هیچ كاتم نه‌بوو بۆ ئاهه‌نگی سه‌رى ساڵ، ئێستا منداڵه‌كانى ته‌مه‌ن 13 مانگن به‌شدارى جه‌ژنى كریسمس ده‌كه‌ن به‌هاتنیان چوار هێنده دڵخۆشترن له ساڵى پار.
تره‌یسى كه ئێستا ته‌مه‌نی 51 ساڵه ده‌ڵێت: من ته‌نها داواى یه‌ك منداڵم ده‌كرد تا ژیانم خۆشتر بێت، به‌ڵام ئه‌مه نیعمه‌تێكه خودا چوار منداڵى پێ به‌خشیم، راسته ئه‌وان زۆر سه‌رقاڵم ده‌كه‌ن به‌ڵام زۆر دڵخۆشم كاتێك ئه‌وان ده‌بینم له نێوانماندان و دڵخۆشن.
تره‌یسى له نه‌خۆشخانه‌ى زانكۆى له‌نده‌ن، دواى 31 هه‌فته له دووگیانى خرایه نه‌خۆشخانه سه‌ره‌تا دووانه‌یه‌كى كچ فرێدریكا و فرانچێسكه‌ى بوو دواجار له كاتى پشكنین یه‌كێكیان گرفتى هه‌بووه له سوڕى خوێن راسته‌وخۆ خرایه چاودێرى چڕ و دوانه‌یه‌كى كوڕ و كچى بوو به ناوه‌كانى جۆرج و گرێیس.
تره‌یسى ده‌ڵێ، له‌و باوه‌ره نه‌بووم كه مێژوویه‌ك بۆ خۆمان دروست بكه‌ین، چونكه پێشتر پێیان گوتبووم ناتوانین هیچ پێشكه‌وتنێك بكه‌ین له‌به‌ر ته‌مه‌نت، واهه‌ست ده‌كه‌م ئه‌مه موعجزه‌یه‌كه خودا پێ به‌خشیووم.




ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.