Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 15:18

وێِنه‌ .. هاتووچۆی هه‌ولێر: هەر کەسێک زانیاری هەیە دەربارەی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هه‌یه‌ ئاگادارمان بکاته‌وه‌

هاتووچۆی هه‌ولێر باس له‌رووداوه‌كه‌ى شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌كات
کوردستان TV
100%


فازل حاجی گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ درەنگانی ئەمشەو بارهەڵگرێکی گەورە بەهۆی بەرزی بارکەیەوە خۆی کێشاوە بەیەکێک لەهێما گەورەکانی هاتووچۆ لەنزیک فاملی مۆل له‌شه‌قامی 100 مه‌تری 


گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ زیانێکی زۆری  به‌هێماكه‌ى هاتووچۆ گه‌یاندووه‌ و لەدوای روداوەکهش  شۆفێرەکە رایکردووەو شوێنەکەی جێهێشتووە


 فازل حاجی گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ هەر کەسێک زانیاری هەیە دەربارەی یان تابلۆی بارهەڵگرەکە دەزانێت ئاگادارمان بکاتەوە

11

 

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.