سەرۆ دزەیی سەرۆكی لقی ھەولێری یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆری بەڵێندەران خەرج دەكات، پارەكەش بە دوو شێوە دەبێت، ئەو پڕۆژانەی ٨٥%ی تەواو بوونە، پارەیان بۆ خەرج دەكرێت لەگەڵ ژمارەیەك پڕۆژەی بەردەوام وەك رێگاوبان و دروستكردنی سایلۆ
.
راشیدهگهێنێت كه ئێمە لای خۆمانەوە داوای خەرجكردنی قەرزی پێشترمان كردبوو و بڕیارە ئەوەش بەشێكی خەرج بكرێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەدرێت، بەڵام نازانین چەندە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.