شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه چه‌كدارانی داعش هێڕشیان كردۆته سەر کێلگەی نەوتی خەبازە له رۆژئاوای شاری كه‌ركووك و شه‌ڕ له نێوان پۆلیسی فه‌وجی پاراستنی گاز و چه‌كدارانی داعش روویداوه، له ئه‌نجامدا پۆلیسێكی كوردی خه‌ڵكی خورماتوو شه‌هید بووه‌و دوو پۆلیسی دیكه‌ش بریندار بوونه.
پێگه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه شه‌وی رابردوو له گوندی سه‌لاحیه له سنووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین مینێكی چێنراو به هێزێكی لیوای 5ی پیاده‌ی سوپای عێراقدا ته‌قیه‌وه‌و له ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز كوژران و ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوونه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌و هێڕش و كرده تیرۆریستیانه‌ی داعش له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كه هۆشداری له‌سه‌ر خۆڕێكخستنه‌وه‌و زیادبوونی جموجوڵه‌كانی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه ده‌درێت به‌تایبه‌تی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌هۆی هه‌بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌نیوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عێراقیدا، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت زه‌مینه‌و ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و زیاتربوونی جوڵه‌و په‌لاماره‌كانیان ده‌ڕه‌خسێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.