ئەمڕۆ چوارشەممە به‌پێی چه‌ند ماڵپه‌رێكی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه هاوپەیمانی بونیاتنانەوە، ئەسعەد عێدانی، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راده‌سپێردرێت.
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كان تا ئێستا بەفەرمی پێمانەوتراوە، بەڵام ده‌گوترێت ئەسعەد عێدانی یان کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک پەرلەمان رایگه‌یاندووه هاوپەیمانی بونیاتنانەوە کە له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق دیاریکراوە، بە فەرمیی عیدانی یان کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەسعەد عیدانی پێشتر پارێزگاری شاری بەسرە بووە و پێشبینیش دەكرێت ئەمیش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتبكرێتەوە.
ئەسعەد عەبدولئەمیر عێدانی، ساڵی (1967) لە بەسرە لە دایک بووە، خاوه‌ن بڕوانامەی بەکالۆریۆسه لە ئەندازیاری ئەلیکترۆنی ساڵی (2017) لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای بەسرەوە وەک پارێزگار هەڵبژێردراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.