د.بەرهەم ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و جێگری دووهەمی پێشووی سکرتێری یەکێتی لە پەیامێکدا کۆتایی هاتنی کۆنگرەی یەکێتی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی لە پەیامێكدا سەركەوتنی كۆنگرەی حزبەكەی راگەیاند و گوتی: یەكێتی توانی لە دۆخێكی ئاڵۆزدا كۆنگرەیەكی سەركەوتووان ئەنجامبدات.
گوتیشی کۆنگرە دەرفەتی بەهێزکردن و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەڕەخسێنێت.
شایهنی وهبیرهێنانهوهیه رۆژی 21-12-2019 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، كۆنگرەی چوارەمی خۆی لە سلێمانی دەست پێكرد و توانی لە ماوەی چەند رۆژێكدا كۆنگرەكەی تەواو بكات پاش ئەوەی چەند ساڵێك بوو بەهۆی ناكۆكییە ناوخۆییەكانەوە دوا كەوتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.