بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەكانی دەوروبەری شارۆچكەی خانەقین دەیان خێزان ناوچەكانیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان كردووەتە ناوەندی خانەقین یان ناوچەكانی دیکەی هەرێمی كوردستان.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند: كە بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە، 250 خێزان لە ژمارەیەک گوندی سنووری پارێزگای دیالە، ئاوارەبوون.
لە راگەیەندراوێكدا کە لەلایەن ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ، فازڵ عەززاوی بڵاویكراوەتەوەە، بەم دواییانە هەڕەشەكانی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە زیاد بوون كە بەهۆیەوە تا ئێستا، 250 خێزان لە ژمارەیەک گوندی سەربە قەزای خانەقین باكووری پارێزگاكە ئاوارەبوون.
بەگوتەی فازڵ عەززاوی، بەشێك لەو 250 خێزانە لە كەمپی ئاوارەكانی سنووری پارێزگای دیالە نیشتەجێبوون و بەشێكی دیكەشیان روویان لە ناحیەی ئەبی سەیدا باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگاكە كردووە.
ئەو ئەندامەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ راشیگەیاندووە، سێ كەمپی ئاوارەكان لە دیالە هەن كە لەئێستادا، 920 خێزان تیایدا نیشتەجێن.
دانیشتوانی ئهم گوندانه رایانگهیاندووه: بەهۆی دۆخی ئەمنی ناوچەكە خێزانە كوردەكان لە گوندی ئازادی عەلیاوە گوندەكەیان بەجێ هێشتووە، چونكە مەترسی لەسەر ژیانمان هەبووە و داعش هەڕەشەی کردووە لێمان، ماڵی كوردەكانی تێكداوە و ئاڵای خۆی تێدا بەرز كردووەتەوە، بۆیە ناتوانین بگەرێنەوە بۆ گوندەكان و تەنانەت بە ڕۆژیش ناتوانین بچینە نێو گوندەكەمان چونكە ترسمان هەیە لە داعش.
شایهنی باسه هێزهكانی پێشمهرگهی كوردستان ئهم ناوچانهی پاراستبوو، بهڵام له دوای رووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهری ساڵی 2017 لایهنێكی كوردی به رێككهوتنێكی ژێر بهژێری لهگهڵ حهشدی شهعبی ئهم ناوچانهی رادهستی چهكدارانی میلیشیا عێراقییهكان كردو ئهو چهكدارانهش توانی كۆنترۆڵكردنی ئهم ناوچانه پێ ناكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.