Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 07:18

پاپای ڤاتیکان داوای گەڕانەوەی ئاشتی بۆ عێراق ده‌کات

پاپا فرانسیس پەیامێكى لەبەردەم دەیان هەزار كه‌س خوێندەوە
کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، پاپای ڤاتیكان لە پەیامێكیدا داوای گەڕانەوەی ئاشتی بۆ عێراق و سووریا كرد.

پاپا فرانسیس پەیامێكى لەبەردەم دەیان هەزار كه‌س لە گۆڕەپانی قەدیس بوترۆس خوێندەوەو داواى له‌ مرۆڤایه‌تى كرد كه‌ رێز له‌ بیروباوه‌رى یه‌كتر بگرن و گیانى لێبوورده‌یی په‌یره‌و بكه‌ن.

پاپا فرانسیسی ڤاتیكان هانی مرۆڤایەتی دا چیتر یەكتری لەسەر جیاوازی ئایینی نەچەوسێننەوەو كۆتایی بە زۆرداری بهێنن و په‌نا بۆ ململانێی چەكداری نەبه‌ن.

پاپای ڤاتیكان داوای گێڕانەوەی ئاشتی كرد بۆ عێراق و سووریا و لوبنان و یەمەن و هه‌موو ئه‌و وولاتانه‌ى كه‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌یان تێدایه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.