سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" كه‌مێك پێش ئێستا ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تیرۆریستى داعش له گوندى عه‌لاوه مه‌حمودى سه‌ربه شارۆچكه‌ى دۆبز له كه‌ركووك هێرشیان كرده سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و به‌هۆیه‌وه دوو چه‌كدارى هێزه عێراقییه‌كان كوژران.
دوێنێ شه‌ویش، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تیرۆریستى داعش هێرشیان كرده سه‌ر كێلگه‌ی نه‌وتی خه‌بازه له که‌رکووک و شه‌ڕ له نێوان چه‌کداره‌كانى داعش و پۆلیسی نەوتی خەبازە له نێو بیری 14 دروست بوو، به‌هۆیه‌وه پۆلیسێک کوژرا و پۆلیسێکی دیکەش بریندار بوو، هه‌وره‌ها ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش‌یش كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.