به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران له دژی كاندیدكردنی ئه‌سعه‌د عيدانی رێگاكانی هه‌ردوو به‌نده‌ری ئوم قه‌سر و خۆر زوبێریان داخست.
هه‌روه‌ها میدیاکانی عێراقیش بڵاویانکردەوە کە خۆپیشاندەرانی شاری بەسڕە لە دژی کاندیدکردنی ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری شارەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران خۆپیشاندانی گەورەیان ئەنجامداوە و بە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێلیش ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی کاندیدکردنی ئەسعەد عیدانی دەربڕیوە.
هاوکات لە شاری بەغداش خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی وێنەیەکی ئەسعەد عیدانی و لێدانی هێمانی رەتکردنەوە لەسەری، کاندیدکردنی ئەسعەد عیدانیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رەتکردووەتەوە و داوا دەکەن کەسێکی بێ لایەن و دوور لە دەستێوەردانی حزبی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەربگرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.