ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كان و بۆشایی ئاسمان (NASA) وێنه‌یه‌كی ده‌ریاچه‌ی دووكانی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌ژێری نووسیوه "ده‌ریاچه‌كه له‌شێوه‌ی داری كریسمسه".
ناسا وێڕای بڵاوكرده‌نه‌وه‌ی وێنه‌كه، زانیاری له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی دووكان بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیوێتی "ده‌ریاچه‌كه گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌یه له هه‌رێمی كوردستان و رووبه‌ره‌كه‌ی 97 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و یه‌كێكه له جوانترین شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان"
ناسا هۆكاری بڵاوكرده‌نه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی بۆ لێكچوونی به داری كریسمس گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه له كانوونی یه‌كه‌می 2018 له‌لایه‌ن ئه‌لێكس گێرست-ی فه‌له‌كناس گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.