به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر شه‌قامی قه‌زای كفری و نزیك مزگه‌وتی بوخاری قه‌زای كه‌لار، ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری ناڤارا وه‌رگه‌ڕا و شۆفێر و سێ سه‌رنشین بریندار بون.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای گه‌یاندن و چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه یه‌كێك له‌برینداره‌كان به‌ناوی (توانا عادل مجید) له‌دایكبووی 2003 به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: پێش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ی سلیمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.