Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 13:12

 بزانه‌ چۆن به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت 

ڕۆژێك چاوت مه‌كه‌ره‌وه‌... بزانه‌ كوێری چ ئازارێكی هه‌یه
کوردستان TV
100%

عه‌وداڵی به‌خته‌وه‌ری و ده‌ستت ناكه‌وێت؟ بابزانين چۆن به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت.

ـــ ڕۆژێك قسه‌ مه‌كه‌ بزانه‌ چه‌نده‌ ناخۆشه‌ ڵاڵ بێت...

بزانه‌ توانای قسه‌ كردن چ خۆشیه‌كه‌ كه‌پێی به‌خشیووی.

ــ ڕۆژێك چاوت مه‌كه‌ره‌وه‌... بزانه‌ كوێری چ ئازارێكی هه‌یه!

چاوی ساغ چ نیعمه‌تێكی ڕه‌هایه‌ كه‌ تۆ هێشتا هه‌ستت پێی نه‌كردووه‌...

ــ ڕۆژێك قاچه‌كانت به‌كار مه‌هێنه‌ داوا له‌ ده‌وروبه‌ر بكه‌ كاره‌كانت بۆ ئه‌نجامبده‌ن ،ئه‌وسا ده‌زانی به هه‌بوونی دوو قاچی ساغ چ پاشایه‌كی كه‌واته‌ به‌خته‌وه‌ربه‌..

ــ ڕۆژێك بێ دایك و باوك به‌ڕێ بكه‌...

بزانه‌ چه‌نده‌ به‌ ئازار ، ژیانكردن بێ نازی ئه‌وان...

ــ ڕۆژێك بێ هاوڕێ باشه‌كه‌ت به‌ڕێ بكه‌...هه‌بوونێ هاوڕێیه‌كی باش و ڕاستگۆ چ به‌خته‌وه‌رییكه‌ چه‌نده‌ ته‌نهای ناخۆشه‌...

ــ ڕۆژێك بێ خوشكه‌كه‌ت و بێ برا كه‌ت و شه‌ڕه‌كانێ و بێ سه‌روبه‌ره‌كانی به‌ڕێ بكه‌ ئه‌وسا ده‌زانی نه‌بوونیان چه‌نده‌ بێ ناز ده‌بێت ژیان.بزانه‌ ته‌نانه‌ت شه‌ڕه‌كانیشان چ چێژێكی هه‌یه‌...

ــ نا ڕۆژێكیان ته‌نها ڕۆژێك به‌جلێكی كۆنه‌وه‌ و به پێڵاوێكی چه‌ندجاڕێك ، پینه‌كراو بگه‌ڕێ یاخود دوو ڕۆژ به‌برسیه‌تی به‌ڕێ بكه‌. بێ جزدان بڕۆ بازار.. با پاره‌ی پاسیشت پێ نه‌بێت. بزانه‌ هه‌ژاری چ ئازارێكی كوشنده‌یه‌!

هه‌بوونی پاره‌ی پاش و جلێكی پاك و پێڵاوكی تازه‌ وسكێكی پڕ چ به‌خته‌وه‌ریه‌كه‌...

ــ ئه‌مجاره‌ ڕۆژێك له‌ناو خێمه‌یه‌ك له‌ وه‌رزی گه‌رما یاخود له‌زستاندا ژیان ببه‌سه‌ر بزانه‌ بێ ماڵی چه‌نده‌ ناخۆشه‌... هه‌بوونێ سه‌قفێكی ئارام و دوو هه‌یوان چ كۆشكێكه‌...

ــ ڕۆژێك به‌ ڕق به‌ڕێ بكه‌ بزانه‌ چ نه‌فامییه‌كه‌ ! خۆشه‌ویستی چه‌نده‌ پڕه‌ له‌ ئاسووده‌یی و ئارامی رۆح...

ــ ڕۆژێكی تریش بڕۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان له‌شه‌ به‌ ئازاره‌كان ببینه‌ ئه‌وسا ده‌زانی له‌ش ساغی چ نیعمه‌تێك و به‌خته‌وه‌ریه‌كه‌.

ــ ئه‌گه‌ر زۆرێكیشت له‌مانه‌ نه‌بوو هه‌موو ئه‌و نازوو نیعمه‌تانه‌ بژمێره‌ كه‌ خودا پێی داوی و به‌ پاره‌ ناكڕدرێن...

بزانه‌ {نا به‌خته‌وه‌ربوون} چییه‌؟

ئه‌وسا بزانه‌ كه‌چه‌نده‌ پڕیت له‌ به‌خته‌وه‌ری و چ گه‌نجینه‌یه‌كت هه‌یه...

ــ ده‌ی كه‌واته‌ مه‌گه‌ڕێ به‌دواێ به‌خته‌وه‌ری له‌ناخ و خودی خۆتدا بوونی هه‌یه‌ هه‌ر لێره‌یه‌ له‌ دڵدایه‌ له‌شوێنی دوور بۆی مه‌گه‌ڕێ...

ـــ به‌خته‌وه‌ری وه‌كو تۆپێك وایه‌ كاتێك دڕوات به‌دوایدا ڕاده‌كه‌ین..كاتێك له‌لامانه‌ تێی هه‌ڵده‌ده‌ین...

ـــ هه‌بوونی ویژدانێكی ئارام و ئاسووده‌ سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌وه‌ریه‌كی بێ كۆتاییه‌.

و/ ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.