زێنه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی میركاتۆی زستانه
به‌پێی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له‌یانه‌ی شاهانه هه‌ردوولا یه‌ك بۆچوونیان هه‌یه كه له‌میركاتۆی زستانه پێویستیان به‌هیچ یاریزانێك نیه، به‌لكو به‌پێكهاته‌ی ئێستای درێژه به‌ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌دات
هه‌روه‌ها زێدانی راهێنه‌ری میرنجی له‌دوای به‌كۆتاهاتنی یاری به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیك بیلباو دووپاتیكردبۆوه له‌میركاتۆی زستانه تیپه‌كه‌ی به‌هیچ یاریزانێك نیه، به‌لكو یاریزانانی ئێستای تیپه‌كه له‌ئاست چاوه‌ڕوانی كارگێری یانه‌كه‌یه و بۆ یاریه‌كانی داهاتوو هه‌ولی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی شایسته ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌رچی زۆرێك له‌چاودێران له‌وباوه‌ره‌دان ریال مه‌درید ناكرێ ته‌نیا پشت به‌تواناكانی بنزیما ببه‌ستێت، به‌لكو ده‌بێ بیر له‌هێنانی هێرشبه‌رێكی دیكه‌ی گۆڵكار بكاته‌وه، به‌ڵام كارگێری یانه‌كه‌و خودی زێدان له‌وه‌باوه‌ردان بۆ یاریه‌كانی داهاتوو ده‌توانن پشت به‌تواناكانی هازارد و لۆكا مۆدریچ و گاریس بێل ببه‌سن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.