كلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ڕایگه‌یاند كه له هاوینی رابردوودا، ڕۆڵێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو له ڕازیكردنی نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی بۆ مانه‌وه‌ی له ڕیزی یانه پاریسیه‌كه
مباپێ به ماڵپه‌ڕی لۆ تێن سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و كاته‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ ڕیزی بارسلێۆنا له ئارادابوو، ئه‌و هه‌موو ڕۆژێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه به‌ڕازیلیه‌كه دهكردو داوای مانه‌وه‌ی له پیی ئێس جی لێده‌كرد
مباپێ ئاشكراشی كرد كه به نێیماری گوتووه، نابێت به‌جێمان بهێڵیت و له به‌هره ناوازه‌كه‌ت بێبه‌شمان بكه‌یت، تۆ له هه‌ر تیپێك یاری بكه‌یت ده‌بێت ژماره یه‌ك بیت له‌و تیپه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له پاریس سانجێرمان ژماره یه‌كی، به‌ڵام له بارسێلۆنا ئه‌مه‌ت بۆ به‌دی نایه‌ت
مباپێ له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، به نێیمارم گوت، ئه‌گه‌ر پاریس سانجێرمان به‌جێبهێڵێت پشێوی له تیپه‌كه‌مان دروست ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت بمێنێتیهوه تا به‌یه‌كه‌وه چیرۆكێكی جوان له‌م یانه‌یه بنووسینه‌وه
جێگای باسه له مێركاتۆی هاوینه‌ی ڕابردوودا، گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ ڕیزی بارسێلۆنا باسی گه‌رمی میدیاكان بوو، به‌ڵام به‌هۆی پێداگیری ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان و ده‌ستبه‌ردار نه‌بوونی له یاریزانه‌كه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه بۆ ڕیزی بارسا سه‌ری نه‌گرت و له پاریس سانجێرمان مایه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.