یۆرگن كلینسمان ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هێرتابه‌رلین هه‌وڵ ده‌دات له مێركاتۆی هاوینه‌دا ڕیزی تیپه‌كه‌ی به هێنانی چه‌ند یاریزانێكی نوێ به‌هێزو توندوتۆڵ بكات
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی لۆ پاریسیانی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كرد كه كلینسمان ئاره‌زوو ده‌كات ئیداره‌ی تیپه‌كه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جولیان دراكسلێری ئه‌ڵمانی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان واژووبكات
هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مان ڕۆژنامه، پێده‌چێت په‌یوه‌ندیكردنی دراكسلێر به ڕیزی هێرتا به‌رلین بژارده‌یه‌كی گونجاو بێت بۆ یاریزانه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به شێوه‌یه‌كی كه‌م له یاریه‌كانی یانه پاریسیه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و له‌م وه‌رزه‌دا ته‌نها له شه‌ش یاری لیگا وه‌ن و دوو یاری چامپیۆنس لیگ به‌شداری كردووه، به هێنانی دراكسلێر بۆ ڕیزی هێرتا به‌رلین، كلینسمان هه‌وڵ ده‌دات پێگه‌ی تیپه‌كه‌ی له بۆندسلیگ باشتر بكات كه ئێستا له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.