Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 13:12

سوپای فینلاند هێزەکانی لە عێراقه‌وه‌ بۆ هەولێر دەگوازێتەوە

سوپای فینلاند له‌ هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ بە ئەرکەکانیان دەدەن
کوردستان TV
100%

سوپای وڵاتی فینلاند، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش، بڕیاریدا کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق بهێنێت و بیانگوازێته‌وه‌ بۆ هەرێمی کوردستان.

ماڵپه‌ڕی یوتیسیتی فینلاندی بڵاویکردەوە، کە سوپای وڵاتەکەیان ساڵی 2020 کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق دەهێنێت و سەرجەمیان بۆ شاری هەولێر دەگوازرێنەوە.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، هێزەکانی فینلاند کۆتایی بە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق دەهێنن و دوای گواستنەوەیان بۆ شاری هەولێر لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه‌یان كه‌ له‌ كوردستانن درێژه‌ بە ئەرکەکانیان بۆ مەشق و راهێنان بە هێزەکان دەدەن.

هێزه‌كانی سوپای وڵاتی فینلاند ژمارەیان نزیکەی 80 ئه‌فسه‌رو سەربازە و ئەرکیان مەشق و راهێنانە بە هێزەکانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، له‌ 2015 له‌ عێراق و كوردستان به‌شدارن له‌ ئه‌رك و چالاكیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.


سه‌نته‌ر میدیا

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.